ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٦ هەزار و ١٤٨ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٦ هەزار و ١٤٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٨ هەزار و ٧١٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٥١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٨٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٦ هەزار و ١٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦٨ هەزار و ٧١٦ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی چەکداری یەمەن ڕاگەیاند کە لە کەنداوی عەدەن کەشتیێک کە کاڵای بۆ رژێمی داگیرکەر دەگواستەوە بە مووشەکی کرۆز کرایە ئامانج. کەشتییەکە ئاگری گرتووە و کەمێک ماوە نوقم بێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەیامنێری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین لە غەززە، هەواڵی زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانی سوپای سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکان لە شاری غەززە و کەمپەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززەی ڕاگەیاند، کە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٥٥ کەس کە ١٥١یان منداڵن.